گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی: تا ئێستا شه‌ڕه‌ته‌قه‌ی نزیك پردی سهنهكی به‌غدا به‌رده‌وامه
K24 - به‌غدا:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا به‌هۆی ته‌قه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار، 10 خۆپیشانده‌ر كوژران و گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا ته‌قه‌كان به‌رده‌وامن.
لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ڕه ته‌قه‌كان له نزیك پردی سهنهكه و شوێنه‌كه‌ش له‌ژێر كۆنتڕۆڵی خۆپیشانده‌رانه .
راشیگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان له نزیكه‌وه چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ن و تا ئێستاش نه‌چوونه‌ته ناو شه‌ڕه ته‌قه‌كان.
به گوێره‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیش، له شه‌ڕی ناو خۆپیشانده‌راندا، مۆلۆتۆڤ به‌كارهێنراوه و ئێستا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له شوێنه‌كه بۆ كوژراندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگرانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه كه‌وتوونه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه دیار نییه كه ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه، به‌ڵام وێنه‌یان گیراوه.
ئ. م