فیلمی قارەمانانی سەدە لە بەرلین نمایش کرا
K24 - بەرلین
لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بەرلین، فیلمی قارەمانانی سەدە نمایشکرا. ئەو فیلمە بە شێوەی فیلمی ئاکشنی جەنگی بەرھەمھێنراوەو باس لە ئۆپەڕاسیۆنێکی ھاوبەشی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان دەکات لە ناو دڵی داعش.
پڕۆدیسەری فێستیڤاڵی فیلمی کوردی بەرلین باس لەوە دەکات، کە ئەمساڵ بینەری فیلمی کوردی بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو دوو ھێندەی دیكە زیادیکردووە.
چەند رۆژێكە نۆیەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بەرلین دەستیپێكردووە، بینەرانی فیلمی کوردی پێکھاتوون لە رەوەندی کوردی و ئەو ئەڵمان و خەڵکە بیانیانەی کە گرنگی بە پرسی کورد و کوردستان دەدەن.
ھ.م