هه‌ده‌په‌: سه‌رۆك بارزانی ده‌توانێت رۆڵی خۆی له‌ چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌ باكوور و رۆژئاوای كوردستان ببینێت

"رۆڵی سه‌رۆك بارزانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد به‌ كاریگه‌ر ده‌زانێت"
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌ ده‌ڵێت: سه‌رۆك بارزانی ده‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ر له‌ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ باكوور و رۆژئاوای كوردستان ببینێت.

ئیمام تاشچه‌ر، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ له‌ كاتی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان 24 دووپاتی كرده‌وه‌، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ر له‌ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ باكوور و رۆژئاوای كوردستاندا ببینێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په‌ جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی هێز و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وه‌ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتان و سه‌رۆك بارزانیش له‌ناو كورد و ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گرنگه‌ و ده‌توانێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ رۆژئاوا و باكووری كوردستان، رۆڵێكی گرنگ ببینێت و هێز به‌ ته‌واوی كورد ببه‌خشێته‌وه‌.

H.B