وهزیری پلاندانان: رێككهوتن لهگهڵ بهغدا تهواو بووه
K24- ههولێر:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ئامادە کردووە و بڕیارە بەمنزیکانە رەوانەی پەرلەمانی کوردستانی بکات.
دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبهتدا بۆ کوردستان٢٤ی گوتی: هەموو شتێك لە نێوان هەولێر و بەغدا تەواو بووە و ڕێککەوتن دەکرێت، جهختیشی كردهوه، پێشوەختە خۆمان بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادەکردبوو و پڕۆژە یاسای بودجەمان ئامادەکردووە.
هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستان نیازی وایە بۆ لەمەودوا بەشێك لە تێچووی پرۆژەکان بخاتە ئەستۆی کەرتی تایبەت، ئەویش لە ڕێگای هاوبەشی نێوان هەردوو کەرتی تایبەت و گشتی.
لهمبارهشهوه سوندوس عەباس، بەڕێوەبەری پرۆگرامی هاوکاری عێراق لە بەدیهێنانی پەرەپێدانی بەردەوام دهڵێت: "ئەجێندای ٢٠٣٠ بریتییە لە نەخشەڕێگایەك بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکان لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، ئێمە وەك نەتەوەیەکگرتووەکان هاوکاری بەردەواممان لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان هەیە بۆ جێبەجێکردنی ئەجێنداکە، کاری لە پێشینەمان ئەوەیە، کە کەرتەکانی پەروەردە و تەندرووستی ببوژێنینەوە و هەلی کار زیاد بکەین، بۆ ئەمەش ئێمە ڕێگایەك دەگرینەبەر، کە ڕێگای هاوبەشی نێوان کەرتی تایبەت و گشتییە، بەمشێوەیە بارگرانی لەسەر کەرتی گشتی کەم دەکەینەوە و بەشێك لە پرۆژەکان هاوبەش دەبن".
بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە، ماوهی چەند ساڵێکە پڕۆژە یاسای بودجە لەلایەن حکوومەتەوە ڕەوانەی پەرلەمان نەکراوە، بە گەڕانەوەی بودجەش بۆ پەرلەمان چاوەڕێ دەکرێت لە ناو پەرلەمان گفتگوگۆی گەرم و لەدەرەوەی پەرلەمانیش گەشانەوەی بەرچاوی ئابووری رووبدات.
H.B