گۆڕان چەند پۆستێكی بەتاڵ پڕ دەكاتەوە

جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆبوونەوەدایە
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزووتنەوەكە بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك لە كۆبوونەوەدایە و بڕیاریشە چەند پۆستێكی بەتاڵ گۆڕان پڕ بكرێنەوە.

ھاوژین جەمال، پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان پڕكردنەوەی ئەو پۆستانەیە كە لەناو بزووتنەوەكە بەتاڵن، چونكە تائێستا لە كۆی 11 ژوور 6 ژوور بێ رێكخەرن".

گوتیشی: "بڕیارە ھەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا گۆڕان بڕیار لە دیاركردنی رۆژی بەستی دووەمین كۆنفرانسی نیشتمانی خۆی بدات، كە بڕیارە لە مانگی 12 ئەمساڵ ئەنجامبدرێت".

پەیامنێرمان، ئاماژەی بەوەشدا: "كۆبوونەوەی جڤاتی بزووتنەوەی گۆڕان ھەڵسەنگاندن بۆ نوێنەرەكانی لە كابینەی نوێی حكوومەت دەكات".

ھ.م