به‌ڤیدیۆ.. ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی عێراقی له سزاكانی سه‌ر ئێران به‌خشیوه
K24- هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا چه‌ند راستییه‌كی په‌یوه‌ندیدار به‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران ئاشكرا ده‌كات، كه په‌یوه‌ندییان به عێراقه‌وه هه‌یه و ئه‌و ماوه‌یه‌ش راده‌گه‌یه‌نێت، كه عێراقی تێدا له‌و سزایانه به‌خشیوه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، "عێراق دۆست و هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكایه و واشنتۆن پابه‌نده به سه‌قامگیری و به‌ره‌وپێشبردنی عێراق"، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، "ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی عێراقی له سزاكانی سه‌ر ئێران به‌خشیوه و ته‌نیا له‌ماوه‌ی 45 رۆژدا عێراق ده‌توانێت گازی سرووشتی له ئێران هاورده بكات"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی كه دوای ئه‌و 45 رۆژه نابێت عێراق له بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام بێت.
كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئاشكرایانكرد، "هۆكاری ئه‌و به‌خشینی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له سزاكانی سه‌ر ئێران ئه‌وه‌یه، كه پێویسته عێراق له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵ بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌بواری وزه بدات و پێویستی به ئێران نه‌بێت"، ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا، "ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێندراون مادده‌ی خۆراكی و دا‌و و ده‌رمان ناكه‌نه ئامانج".
رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، كۆشكی سپی جێبه‌جێكردنی دووه‌م قۆناغی سزاكانی سه‌ر تاران راگه‌یاند، كه كه‌رته‌كانی وزه و بانك و گواستنه‌وه‌ی كرده ئامانج.
H.B