نوێنەرێكی ترەمپ دێتە هه‌رێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بڕیاره ئه‌مڕۆ جه‌یمس جێفری، نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مەریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، بڕیاره ئه‌مڕۆ جه‌یمس جێفری سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ سەرۆك مەسعود بارزانی كۆدەبێتەوە و دواتریش لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
سه‌ردانی جێفری، بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، داعش هێرشه‌كانی له ناوچه كوردستانییه‌كان زیادیكردووه.