كوردستان 24 ساتی ده‌ستگیكردنی 2 تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه بڵاوده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
كوردستان24 گرته‌یه‌كی تایبه‌تی ڤیدیۆیی بڵاو ده‌كاته‌وه، كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له هه‌ولێر دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، كه پێشتر رێگرییان له چوار گه‌شتیاری عه‌ره‌ب كردبوو و ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌له‌كانیان دزیبوو.
تۆمه‌تباره‌كان دوای ده‌ستگیركردنیان له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و پۆلیسیش ئۆتۆمبێل و پاره و كه‌لوپه‌له دزاراوه‌كانیان بۆ گه‌شتیاره عه‌ره‌به‌كان گه‌رانده‌وه.
گه‌شتیاره عه‌ره‌به‌كانیش له‌به‌رامبه‌ردا سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن، كه توانیویانه پارێزگاری له سه‌ر و ماڵیان بكه‌ن و ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه.
به‌گوته‌ی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ته‌نها له‌ماه‌ی 4 رۆژی جه‌ژنی قورباندا زیاتر له 112 هه‌زار گه‌شتیاری عه‌ره‌ب سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه، له‌و ماوه‌یه‌شدا هێزه ئه‌منییه‌كان به ته‌واوی توانیویانه ئارامی ته‌واوی خه‌ڵك و ناوچه‌كه بپارێزن و هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراویش تۆمار نه‌كراوه.
H.B