ژمارەیەك تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیر كران

دەست بەسەر چەند چەك و كەلوپەلێك دا گیرا

K24 - سلێمانی

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیر كردنی ژمارەیەك تۆمەتباری راگەیاند.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی سلێمانی 10 تۆمەتبار دەستگیر كراون، كە تەقەیان كردووە و پشێویان دروستكردووە".

گوتیشی: "دەستگیراوە بەسەر ئەو چەك و كەلوپەلانەی كە پێیان بووە، ئەو تۆمەتبارانە بە بڕیاری دادوەر بەندكراون".

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: "لە لایەكی دیكەوە ھێزەكانمان دەستیان گرتووە بەسەر 3 دەمانچە و كلاشینكۆفێك، ھەروەھا 90 لەزگەی رەش و 100 پەردە لە جامی ئۆتۆمبێلەكان كراوەتەوە، كە ھێزەكانمان بۆ ئەم مەبەستە بازگە لە شەقامەكان دادەنێن".

ئەوەشی خستەڕوو: "ھێزەكانی نەھێشتنی تاوان لە سلێمانی 5 كەسیان بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر كردووە، یەكێك لەو كەسانە بایی 5 ھەزار دۆلار لەناو بازاڕی سلێمانی وایەر و كەلوپەلی كارەبایی دزیووە. یەكێكی دیكە لەو تۆمەتبارانە ژنە و پارە و ئاڵتونی لە جانتای ژنان دزیووە".

 

ژمارەیەك تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیر كران
ژمارەیەك تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیر كران
ژمارەیەك تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیر كران