سكاڵاى ياسايى دژى كردنه‌وه‌ى به‌شى ڤى ئاى پى له هاتوچۆى هه‌ولێر تۆمار ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك پارێزه‌رى خۆبه‌خش سكاڵاى ياساييان له دژى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر تۆمار كرد، به‌و پێيه‌ى به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كه به‌شى ڤى ئاى پى بۆ راييكردنى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتيان كردووه‌ته‌وه.
ئاسۆ هاشم، پارێزه‌رى خۆبه‌خش به كوردستان24ى راگه‌ياند، به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى هاتوچۆ به شێوه‌يه‌كى ناياسايى و ناده‌ستوورى به‌شێكيان كردووه‌ته‌وه.
گوتيشى: ئه‌و بڕياره دژى ده‌ستوورى عێراق و بنه‌ماكانى مافى مرۆڤه و جياوازى چينايه‌تى درووست ده‌كات.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و بڕياره شياوى قبوڵكردن نييه و له ده‌ستوورى هه‌ميشه‌يى عێراق ئاماژه به‌وه كراوه، هاووڵاتيان هه‌موويان يه‌كسانن و مادده‌ى 28ى ده‌ستووريش جه‌ختكراوه‌ته‌وه، كه باج و رسومات ته‌نيا به ياسا رێكده‌خرێت و ئه‌وه‌ى كراوه زاڵبوونى هه‌ژموونى كه‌رتى تايبه‌ته به‌سه‌ر كه‌رتى گشتييدا.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه‌ى هاتوچۆى هه‌ولێر، هه‌ر كه‌س 100 هه‌زار دينار بدات، له ماوه‌يه‌كى كورتدا مامه‌ڵه‌ى بۆ ته‌واو ده‌كرێت و پێويست ناكات وه‌ك هاووڵاتى ئاسايى سه‌ردانى به‌شه‌كانى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى پۆليسى هاتوچۆ بكات بۆ راييكردنى كاره‌كانى.