عادل عه‌بدولمه‌هدی پرسی ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا تاووتوێ ده‌كات
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی توركیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌دا چه‌ند پرسێكی هاوبه‌ش تاووتوێ ده‌كه‌ن.
سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ لەسەر بانگھێشتی فەرمیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، عادل عەبدولمەھدی سەردانی توركیا دەكات و پەیوەندییە بازرگانییەكان، شەڕی تیرۆر و بونیاتنانەوەی عێراق تاووتوێ دەكەن.
لای خۆیەوە عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنفڕانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا، گوتی: "له سه‌ردانه‌كه‌مدا چه‌ند پرسێكی گرنگی نێوان هه‌ردوولا تاووتوێ ده‌كه‌ین، له‌وانه‌ش دۆسیه‌ی ئابووری، پرسی ده‌روازه سنوورییه‌كان و ئاو".
عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگەیاند: "چه‌ند پرسێك له‌گه‌ڵ توركیا تاووتوێ ده‌كه‌ین، كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن، له‌وانه‌ش دۆسیه‌ی ئابووری، كه زۆر گرنگه. هه‌روه‌ها دۆخی ناوچه‌كه‌ش تاووتوێ ده‌كه‌ین، چونكه توركیا لایه‌نێكی سه‌ره‌كییه له دۆخی هه‌رێمیدا و قسه‌ی خۆی هه‌یه. عێراق ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك رێكبكه‌وێت، له‌وانه‌ش پرسی ده‌روازه سنوورییه‌كان، هێڵی ئاسن و دۆسیه‌ی ئاو، ئه‌ردۆغان، راوێژكارێكی تایبه‌تی بۆ دۆسیه‌ی ئاو ته‌رخان كردووه و ھەردوولامان لەم پرسە جیددین".
ھ.م