داواكارى خۆپیشاندهرانی عێراق فراوانتر دهبن
K24- ههولێر:
داواکاری خۆپیشاندەرانی عێراق لە دابینکردنی خزمەتگوزاری و ھەلی کار زیاتربۆتەوەو ئێستا داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکەن و دەشڵێن نابێت دامهزراوهیهك بە ناوی پەرلەمان لە عێراق ھەبێت ، پەرلەمانتارانی دەرچوش دەڵًێن نابێت وڵات بەبێ دەسەڵاتی یاسادانان بە ڕێوە بچێت.
پێچهوانهی ههرێمی كوردستان، شەقامی عێراقی بە ھۆی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەوە خرۆشاوه، بهڵام ھاوڵاتیانی ھەرێم سەرەڕای ئەوەی پشتیوانی لە بەشێک لە داواکانی خۆپیشاندەرانی عێراق دەکەن، بەشێکیشی بە ناڕەوای دەزانن، ڕێکەوت نەوزاد، كه پیشهی كاسبكاره دەڵێت، لەگەڵ پیشەکەمدا ڕۆژانە ئاگاداری بارودۆخی عێراق و خۆپیشاندانەکانم.
ھاوکات ئهو كاسبكاره بارودۆخی ھەرێم لە چاو عێراق بەباشتر دەزانێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت "ئێمە دەنگماندا بۆ ئەوەی پەرلەمانێک دروست بێت مافەکانمان دابین بکات، ناکرێت خۆپیشاندەران دژ به بوونی پهرلهمان بن"، ئهو به پێچهوانهوه بوونی پهرلهمانێكی كارا به پێویست دهزانێت.
کاندیدە دەرچووەکانی خوولی چوارەمی پەرلەمانی عێراقیش بۆچوونی تایبەتیان لەسەر داواکاری خۆپیشاندەران ھەیە، پارتی دەڵێت: پێویستە بەزوویی پەرلەمان و حکومەتی نوێ پێک بێیت، یەکێتیش لهو باوهڕهدایه، ئەم بارودۆخە بەشێکی پەیوەندی بە ململانێی لایەنە سیاسییەکانەوە ھەیە و چارەسەری وڵاتیش بەوە نابێت پەرلەمان و حکومەتی نوێ پێک نەیەت.
لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە ناڕەزایەتی شەقامی عێراقی تەنیا خۆی لە دابینکردنی ئاو و کارەبا و ڕەخساندنی ھەلیکار دەبینیەوە، بەڵام ڕۆژ دوای ڕۆژ ئاستی داواکاری خۆپیشاندەران و قەبارەی خۆپیشاندانەکانیش گەورەتر و فراوانتر دەبن، چاودێرانیش ھۆشداری دەدەن، ئەگەر بارودۆخەکە چارە نەکرێت ڕەنگە دۆخی عێراق لە دەست دەربچێت.
H.B