ژماره‌ی ئه‌و گەشتیارانهی له‌و چەند رۆژەدا سه‌ردانی هه‌رێمیان كردووه لە سەرووی پێشبینیەکان بوون
K24- سۆران:
له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا گه‌شتیاران به‌لێشاو ڕوویان له ناوچه‌گه‌شتیاریه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆران كردووه، ژماره‌ی گه‌شتیاران له‌ئاستێك بووه كه ڕێگاكانی هاوینه‌هه‌واره‌كان به‌تایبه‌ت بێخاڵ و گه‌لی عه‌لی به‌گ به‌رگه‌ی ئه‌و ژماره زۆرەیان نه‌گرتووه و به‌رده‌وام گرفتی هاتوچۆ دروستبووه.
زۆرترین ئەو گەشتیارانەی سەردانی ئەو ناوچە گەشتیاریانە دەکەن، لە شارەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێڕاقەوە دێن و کۆمپانیا ناوخۆیه‌کانیش گەشتیاری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ده‌هێنن.
جگە لە سۆران، رواندزیش پڕ بووە لە گەشتیار، لێشاوی گەشتیارانی ئەو چەند رۆژە لە سەرووی پێشبینیەکانی دەستەی گەشتووگوزار بوون، لە ته‌واوی هۆتێل و مۆتێله‌كان، جگە لەکەپر شوێنێک نەماوە گەشتیار شەوی تێدابکاتەوە.
زۆری ژمارەی گەشتیاران لەتوانای رێگاکانی نێوان هەولێر و دەڤەری سۆران دانیە و پەستانی زۆریان خستۆتە سەر رێگا سەرەکیەکان، لەرۆژانی پشووەکان بۆ گەشتیار ئەگەر یەک کاتژمێر و نیو بۆ گەیشتنی رێگای بڕیبێت، ئەوا لە گەڕانەوەیدا بۆی دەبێتە دوو هێندە و هەندێک جار زیاتریش.
H.B