هه‌ولێر.. کۆنفڕانسی فرە ئایینی و پێکەوەژیان به‌ڕێوه‌چوو
K24- هه‌ولێر:
به به‌شداری 8 ئاین و ئاینزای جیاواز، کۆنفڕانسی فرە ئایینی و پێکەوەژیان لە ھەرێمی کوردستان لە شاری ھەولێر بەڕێوەچوو. بەلای پێکھاتەکانەوە گرنگە پەرە بە پێکەوەژیان بدرێت و ئەو ئەزموونەش كە ھەیە بپارێزرێت و ھەوڵیش بدرێت، لە ڕێگەی دەقە یاساییەکانەوە مافی پێکھاتەکان پارێزراوتر بکرێ.
له‌مباره‌شه‌وه پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی جه‌خت ده‌كاته‌وه، ھەموو ھەوڵێك بۆ پارێزگاریكردن له‌و پێكه‌وه‌ژیانه ده‌ده‌ن، كه هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ته نموونه‌یه‌كی جوان.
هاوكات شێخ شامۆ، راوێژکاری سەرۆکی حکوومەت بۆ کاروباری ئێزدییەکان جه‌خت له‌سه‌ر خواستی ئێزیدییه‌كان بۆ جارێكی دی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیان بۆ شنگال و ناوچه‌كانیان ده‌كاته‌وه.
عه‌دنان كاكه‌ییش، كه‌سایه‌تی كاكه‌ییه‌كان دووپاتی ده‌كاته‌وه، کاکەییەکان لە ژیانی ئاوارەیی ماندووبوون و پێیانواییە خاڵی سەرکەوتن و پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستان ئەم پێکەوەژیانەیە کە ھەموان ڕەچاوی ده‌كه‌ن.
ئەوەی بەلای پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستانەوە گرنگە پەرەدانە بە پێکەوە ژیان لە ژێر چەتری دەستورێکدا کە مافی ھەمووان فەراھەم بکات بۆییە داوا دەکەن ھەرچی زووە پەلە بکرێت لە نوسینەوەی دەستوری ھەرێمی کوردستان.
H.B