ھێرشەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كاردانەوەی نێودەوڵەتیی لێدەكەوێتەوە

ئەوروپا دژی ئۆپەراسیۆنی توركیایە بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر    

ئۆپەراسیۆنی توركیا دژ بە رۆژئاوای كوردستان كاردانەوەی جیاوازی لێكەوتووەتەوە، زۆرینەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا دژ بە ھێرشەكەن و ژمارەیەك كۆنگرێسمانی ئەمەریكاش دژ بە ترەمپ لێدوانیان داوە و رایانگەیاندووە، توركیا باجی ئەو ھێرشەی دەدات.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەنگێك دروست بووە بۆ رێگرتن لەو ھێرشە و پارێزگاریكردن لە رۆژئاوا، چاوەكان لەسەر كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئاسایشن ئاخۆ ھیچ بڕیارێك دەدات؟.

دوای ھێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، 28 وڵاتی ئەوروپا ئیدانەی ھێرشەكە دەكەن داواش دەكەن شەڕ بوەستێندرێت.

دوێنێ 9/10/2019 توركیا ھێرشی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، بەگوتەی فەرماندەكانی ھەسەدە لە چەند خاڵێك توانیویانە ھێرشەكە تێكبشكێنن.