ئه‌مڕۆ یادی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ئه‌یلووله
K24 – هه‌ولێر:
58 ساڵ بەسەر سەرھەڵدانی شۆڕشی ئەیلوول بە رابەرایەتی مستەفا بارزانی، سەركردەی بزاڤی رزگاری خوازی گەلی كوردستان تێدەپەڕێت. كوردستان 24 دواى تێپه‌ڕبوونى 58 ساڵ به‌سه‌ر ئەو شۆڕشە، له رێى گێڕانه‌وه‌ى بیره‌وه‌رییه‌كانى سوبحی ره‌شاڤه‌یی، پێشمه‌رگه، باس له خزمه‌تگوزارییه‌كانى بواری پزیشكى نێو شۆڕش ده‌كات.
سوبحی رەشاڤەیی، كتێبێكی له باره‌ى پزیشك و برینپێچه‌كانى هه‌ردوو شۆڕشی گوڵان و ئه‌یلوول نووسیووه و له بیره‌وه‌ره‌یه‌كانى په‌یوه‌ست به شۆڕشدا ئاماژه بە ده‌ستپێكى هه‌ڵگیرسانى شۆرشى ئه‌یلوول له 11ى ئه‌یلوولى 1961 ده‌كات و ده‌ڵێت "سه‌ره‌تا له نێو پێشمه‌رگه‌دا دكتۆر و برینپێچ و ئه‌وانه‌ى شاره‌زاى ئه‌و پیشه‌یه بوون، زۆر كه‌م بوون، بۆ نموونە له سنوورى هه‌ر ناوچه‌یه‌ك، یان له نێو هه‌ر هێز و قۆڵێكدا ته‌نها برینپێچێك هه‌بوو، ئه‌وانیش بێ ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى بوون، ھەروەك له سنوورى ده‌ڤه‌رى ئامێدى پزیشكێك به ناوى (ئه‌وراها ساده) كه خه‌ڵكى گوندى مه‌هیدێ بوو، مه‌سیحییه‌كى نیشتمانپه‌روه‌ر و میلله‌تپارێز بوو، رۆڵێكى زۆر باشى له نێو پێشمه‌رگه و خه‌ڵكى ناوچه‌كه هه‌بوو، هه‌موو كات ماڵى ئه‌و وه‌ك بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى وابوو، هه‌میشه به كه‌یفه‌وه چاره‌سه‌ری نه‌خۆش و برینداره‌كانى ده‌كرد".
سوبحى ره‌شاڤه‌یى له باره‌ى ره‌وشى خزمه‌تگوزارى پزیشكى و ته‌ندروستى له ساڵانی دواتری شۆرشدا، گوتى: "بارودۆخى ته‌ندروستى له سه‌رده‌مى شۆرش، بایه‌خى خۆى هه‌بوو، پزیشك و برینپێچ و هاوكارانى تیمه ته‌ندروستییه‌كان، به‌و په‌ڕى دڵسۆزى و كوردپه‌روه‌رانه رێگه‌ى مردنیان هه‌ڵبژاردبوو".
شۆڕشی ئه‌یلوول له 11ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 1961 به رابه‌رایه‌تی مسته‌فا بارزانی له باشووری كوردستان دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌ڵگیرسا.
شۆڕشه‌كه داوای مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد و سه‌لماندنی ئه‌و مافانه‌ی له ده‌ستوور ده‌كرد و جگه له داواكردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی و ئازادییه‌كانی كورد، داواشی ده‌كرد، سیستمی سیاسی له عێراق بكرێته سیستمێكی دیموكراتی و هه‌موو گه‌لانی عێراق به‌شدار بن له حوكمڕانی وڵات‌دا.