سێ وهزیری كابینهی نۆیهم له پۆستهكانییان دهستبهكار بوون
K24 - ههولێر:
بە رێنمایی مەسرور بارزانی، سەرۆک وهزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/7/2019، پرۆسەی رۆڵڕادهستكردنی پۆستهكانی وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری، پیشەسازی و بازرگانی و پلاندانان بەڕێوەچوو.
ئاوات شێخ جەناب پۆستی وەزیری دارایی لەگەڵ رێباز حەملان، کەمال موسلم پۆستی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی لەگەڵ عەلی سندی، دارا رەشید پۆستی وەزارەتی پلاندانانی لەگەڵ عەلی سندی ئاڵوگۆڕ کرد.
لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەکەش وێڕایی سوپاسکردنی وەزیرانی پێشوو، جەختکرایەوە لەسەر پێکەوەکاركردن و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ هەرچی زیاتری خزمەتکردنی هاووڵاتیانی کوردستان.
پرۆسەکە بە سەرپەرشتی لێژنەیەکی تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، کە پێکهاتبوو لە شەعبان شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم، سکرتێری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.
بڕیارە پرۆسەی رۆڵڕادهستكردنی پۆستی وەزارەتەکانی دیكه، تا کۆتایی هەفتەی داهاتوو لە سەرجەم وەزارەتەکان ئەنجام بدرێت.
ئ. م