نوێنه‌ری تره‌مپ بۆ تاووتوێكردنی پرسی باكووری سووریا گه‌یشته ئه‌نقه‌ره
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا، جێمس جیفری، گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و بڕیاره سبه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌ست به گفتوگكانی بكات. مه‌ترسیی له‌شكركێشییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سنووری سووریاش، خه‌ڵكی سه‌رێكانیی رۆژئاوای كوردستانی هێناوه‌ته ده‌نگ.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، جیفری ره‌وشی باكووری سووریا، منبج، پرسی ناوچه‌ی ئارام و رۆژهه‌ڵاتی فورات، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا تاووتوێ ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سوپای توركیا، كاروانێكی دیكه‌ی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی كانیا خه‌زالانیای شاری ره‌حای سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كاروانه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا پێكهاتبوون له 15 بارهه‌ڵگر، كه سه‌ربازی هێزی تایبه‌تی و چه‌كی قورسیان پێ بووه، وه‌كو تۆپ و تانك و زرێپۆش.
ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ش له شاری ره‌حای سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان جێگیر كراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، فەرماندی ئەنجومەنی سەربازیی لە شاری سەرێکانیی رۆژئاوای کوردستان، لەبارەی هەڕەشەکانی تورکیاوە رایگه‌یاند، ئێستا بارودۆخی ناوچەکانیان ئارامە، بەڵام ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر سەرێکانی و گرێ سپی، ئەوا بە هەموو توانایەکیان بەرگری دەکەن.
هاووڵاتیانی شاری سەرێکانیش دووپاتی دەکەنەوە، کە هەرگیز دەستبەرداری خاکی خۆیان نابن.
له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش، توركیا رووبه‌ڕووی فشاری زیاتری ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا بووه‌ته‌وه، به هۆی كڕینی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كی ئێس400ی رووسی.
ئەمه‌ریکا و یەکێتیی ئەوڕوپا بە هۆی کڕینی سیستەمی بەرگریی ئێس400 و گەڕان بەدوای گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاستدا، ئامادەکاریی بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا دەکەن.
پسپۆڕانیش پێیان وایە، گەمارۆکان هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان تورکیا و وڵاتانی رۆژئاوا رادەگرێت و دەشڵین بە درێژەکێشانی گەمارۆکان، زیانێکی زۆری ئابووری و بازرگانی بەر تورکیا دەکەوێت.