ناوه‌ندێكی رۆشنبیری له قامشلۆ ره‌خنه له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گرێت
K24 – سلێمانی:
خاوه‌نی كتێبخانه و ناوه‌ندی رۆشنبیری نه‌قش و بندارۆكی شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان، عه‌بدۆ شێخۆ، له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا، كه بێژه‌ر و پێشكه‌شكاری كوردستان24، "گوڵباخ به‌هرامی" له‌گه‌ڵی ئه‌نجامیدا، باسی له ره‌وشی رۆشنبیری رۆژئاوای كوردستان و بواری چاپه‌مه‌نی و كولتوری كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (22ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019)، له میانی به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبی سلێمانی، "عه‌بدۆ شێخۆ" ره‌خنه‌ی له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش گرت و گوتی: "به‌داخه‌وه ئه‌و هاوپه‌یمانییه ته‌نیا له رووی سه‌ربازییه‌وه هاوكاری كوردی له رۆژئاوای كوردستان كردووه و بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری داعش و هزری تیرۆر هیچ هاوكارییه‌كی بۆ بواری كولتوری و رۆشنبیری ته‌رخان نه‌كردووه".
عه‌بدۆ شێخۆ گوتیشی: "شه‌ڕ و هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوپای توركیا گرفتی بۆ درووست كردوون، چونكه بواری رۆشنبیری و بازاری كتێب و په‌ره‌پێدانی رۆشنبیری پێویستی به سه‌قامگیرییه و ئێمه چه‌نده هه‌وڵده‌ده‌ین ره‌وشه‌كه به‌ره‌و پێش به‌رین، شه‌ڕ رێگری ده‌كات".