Divine Intervention لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک نمایشدەکرێت

ئیلیا سلێمان فلیمسازی دیاری جیهانی سینەمای عەرەبی لە حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک بەشدار دەبێت

K24 – هه‌ولێر:

ئیلیا سولەیمان، فیلمسازی دیاری سینەمای عەرەبی، خاوەن چەندین خەڵاتی بەرزی هونەری لە بواری سینەمادا، بەشداریی لە حەوتەمین فێستیڤاڵی فیلم لە دهۆک دەکات.

فیلمی Divine Intervention ، فیلمێکی سوریال کۆمیدی و مۆدێرن تراژیدییە و باس لە ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەکات. فیلمەکە چەند خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە فێستیڤاڵەکانی Fipresci و Cannes و European Awards بردووەتەوە و لە دەرهێنانی ئیلیا سولەیمانە.

سولیمان لە ساڵی 1960 لە فەڵەستین لە دایکبووە و خاوەنی سێ دەیە ئەزموونە لە فیلم و کاری هونەریدا و زۆربەی کارەکانیشی، رەنگدانەوەی ژیانی خۆی و کۆمەڵگاکەیەتی.

بە بەشداریی 70 وڵات، بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24، لە 9 تا 16 ئەم مانگە –ئەیلوول، حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت.

 H.J