کەیهان کەلهور كۆنسێرتەكەی لە ئیستانبوڵ ھەڵوەشاندەوە

بەرامبەر ھێرشەكانی توركیا ھەڵوێست وەردەگرێت

K24 - سلێمانی

کەیهان کەلهور مۆزیسیانی ناوداری کورد، بڕیاربوو كۆنسێرتێك لە شاری ئیستانبۆڵی توركیا ئەنجامبدات، بەڵام بەھۆی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان كۆنسێرتەكەی ھەڵوەشاندەوە.

کەیهان کەلهور، مۆزیسیانی ناوداری کورد له دایکبووی شاری کرماشانی رۆژھەڵاتی کوردستانە و خاوەنی چەندین ئەلبوی میوزیکە و کاری لە گەڵ زۆربەی ھونەرمەندی ناوداری جیھانی کردوە.

لە کۆنسێرتێکیدا کە دوێنێ 11 ئۆکتۆبەر لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەچوو رایگەیاند، وەک پشتگیریەک بۆ کوردانی رۆژئاوای كوردستان و ئیدانە کردنی ئەو زوڵمەی لە کوردانی دەکرێت کۆنسێرتەکەی لە ئیستانبوڵ رادەگرێت کە بڕیار بوو لە چەند رۆژی داهاتوودا بەڕێوەبچێت، هەروەها بە لای لایەکی کوردی کە پێشکەشی مناڵانی کوردی رۆژئاوای کرد کۆتایی بە کۆنسێرتەکەی هێنا.

ھ.م