ئافره‌تێك منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه‌ی و یه‌كێكی دیكه‌ش له په‌نجه‌ره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون هه‌ڵده‌داته خواره‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئافره‌تێك له كه‌رتی ئامانجان له وڵاتی ئۆزبه‌كستان منداڵه تازه له‌دایك بووه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها منداڵه تازه له دایكبووه‌كه‌ی دراوسێكه‌شی له په‌نجه‌ره‌ی نهۆمی دووه‌می نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون هه‌ڵده‌داته خواره‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئافره‌ته‌كه دوای ئه‌وه ئه‌و كاره‌ی كردووه، كه زانیویه‌تی كه هه‌ردوو قاچی منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه‌ی ته‌واونین و به‌هۆی هه‌ڵچوونی ده‌روونی منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه‌ی دراوسێكه‌شی هه‌ڵداوه.
دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه دوو منداڵه‌كه‌ی هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه، دوو منداڵه‌كه كه هه‌ردووكیان كچ بوون، له باخچه‌ی پشته‌وه به برینداری هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه و به په‌له گوازراونه‌ته‌وه بۆ ژووری ئینعاش، به‌ڵام به‌هۆی بێتوانایی جه‌سته‌یان و برینه سه‌خته‌كانیان، هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ش، ئه‌و ئافره‌ته له‌كاتێكدا ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه، كه له هه‌ڵچوونێكی تونددا بووه. به‌گوێره‌ی ماده‌ی كوشتنی به‌مه‌به‌ست په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی بۆ كراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ماده‌ی كه‌مته‌رخه‌می له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه، په‌ڕاوی یاسایی بۆ كارمه‌ندانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ش كراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئاراسته‌یان كراوه، پێشبینی ده‌كرێت هه‌ریه‌ك له دایكه تاوانباره‌كه به زیندانیكردنی 15 تا 25 ساڵ و به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش به 5 تا 8 ساڵ زیندانیكردن سزا بدرێن.
سه‌رچاوه: فێستی رو
H.B