زێدان رێگه‌ی رۆیشتن به‌م یاریزانه ده‌دات به‌ره‌و خولی توركیا بچێت
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید گڵۆپی سه‌وزی بۆ ماریانۆ دیازی هێرشبه‌ری هه‌ڵكردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه یانه‌كه‌ی جێبھێڵێت و به‌ره‌و خولی توركیا بچێت.
میدیاكانی توركیا ئاشكرایان كردووه یانه‌ی فێنه‌رباهچه ره‌زامه‌ندی زینه‌دین زێدانی ده‌ستخستووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هاوینه به‌شێوه‌ی خواستن ده‌ستبه‌رداری ماریانۆ دیاز بن.
ماریانۆ دیاز له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ریال مه‌درید ده‌ستی به یاریكردن كردووه و تا 2017 سه‌رجه‌م ئاسته‌كانی ریال مه‌دریدی تاقی كردۆته‌وه، پاشان به 8 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی لیۆن، دوای ئه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، ریال مه‌درید له هاوینی 2018 ئه‌و یاریزانه‌ی له یانه‌ی لیۆن به 21 ملیۆن یۆرۆ كڕییه‌وه.
ماریانۆ دیاز له كۆی 48 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیۆن 21 گۆڵ و 6 ئاسیسی كرد، له‌گه‌ڵ ریال مه‌دریدیش ته‌نیا 33 یاری كردووه، 9 گۆڵ و 2 ئاسیستی هه‌یه.