كوردێك ده‌بێته پاڵه‌وانی یاری هونهرجهنگییهكان و ده‌گاته ئاستی حه‌بیب
ماریۆ سه‌عید، كوڕه كورده‌كه‌ی باشووری كوردستان بووه پاڵه‌وانی یارییه جه‌نگییه‌كان و پشتێنی زێری به‌ده‌ستهێنا و هاته هه‌مان ئاستی حه‌بیب نورمحه‌مه‌دۆڤی رووسی.
مه‌ریوان سه‌عید كه به ماریۆ ناسراوه و كوڕه كوردێكی له دایكبووی شاری سلێمانییه و دانیشتووی بریتانیایه و 18 ساڵه په‌ره به تواناكانی خۆی له یاری هونه‌ره جه‌نگییه‌كان ده‌دات كه به پاڵه‌وانێتی MMAـی ناسراوه.
ماریۆ له دوایین پاڵه‌وانێتی كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ئه‌ورووپا له شاری (سویندن)ـی بریتانیا به‌ڕێوه‌چوو پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا و ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر سه‌كۆی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌رز كرده‌وه و به فه‌رمی بۆ پاڵه‌وانێتی UFC سه‌ركه‌وت كه ئه‌مه خه‌ونی هه‌موو بهشداربوویهكه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌م پله‌یه كه تێیدا وه‌ك پاڵه‌وانێكی ئازاد ده‌رده‌كه‌وێت.
ماریۆ دوای ئه‌وه‌ی بۆ پاڵه‌وانێتی UFC سه‌ركه‌وت راسته‌وخۆ سه‌دان سپۆنسه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریان بۆ كرد بۆ خه‌رجی گه‌شت و به‌شداریكردنی له پاڵه‌وانێتییه‌كان و گرتنه‌ئه‌ستۆی پێداویستییه‌كانی، چونكه هه‌موو یاریزانێك كه له پاڵه‌وانێتییه‌كانی هونه‌ره جه‌نگییه‌كان یاری ده‌كات شه‌ڕی گه‌یشتن به پاڵه‌وانێتی UFC ده‌كات، كه ئێستا حه‌بیب نورمحه‌مه‌دۆڤی پاڵه‌وانی رووسیا له‌م ئاسته‌دا ململانێ ده‌كات.
پاڵه‌وانێتی هونه‌ره جه‌نگییه‌كان تێكه‌ڵه‌یه‌كه له یارییه‌كانی كارتێ، كۆنگ فۆ، تایكواندۆ، زۆرانبازی، جۆدۆ و موای تای، یه‌كێكه له‌و پاڵه‌وانێتییانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری جیهان خاوه‌نی سه‌دان ملیۆن هه‌واداره و به‌تایبه‌تی له وڵاتانی بریتانیا و ئه‌مریكا زۆرترین بینه‌ری هه‌یه.