یەکێک لە فیلمسازە دیارەکانی بەرازیل بەشداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک دەکات
K24 – ههولێر:
فیلمسازی ناوداری وڵاتی بەرازیل، سێرجیۆ ترێفو، بەشداریی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک دەکات.
سێرجیۆ ترێفو لە ساڵی 1965 لە دایکێکی فەڕەنسی و باوکێکی پورتوگالی لە بەرازیل لە دایکبووە. لە زانکۆی سۆربۆن، ماستەری لە فەلسەفە هێناوە، دواتریش کاری رۆژنامەنووسی کردووە و چەندین فیلمی دۆکیومێنتاری بەرهەم هێناوە.
فیلمەکانی سێرجیۆ ترێفۆ خاوەنی چەندین خەڵاتی سینەمایی جیهانین ولە کارە هونەرییەکانی، زیاتر تیشکی خستووەتە سەر کێشە و ئازاری خەڵکانی پەنابەر لە جیهان.
بە بەشداریی زیاد لە 70 وڵات، بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24، لە 9 تا 16 ئەم مانگە –ئەیلوول، حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت و چەندین فیلمی جیهانی و ناوخۆیی تێدا نمایشدەکرێت.
H.J