خاوه‌نی گۆرانی Hello ده‌ستی ژنێكی موسڵمان ماچ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌دیل، هونه‌رمه‌ندی ناسراوی بریتانی، دواین ئاهه‌نگی گۆرانی خۆی راگرت، ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی 100 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی ببوون، ئه‌و له یاریگای ANZ له سیدنی پاش ئه‌وه‌ی ئافره‌تێكی باڵاپۆش ده‌ستی بۆ راكێشاوه و ده‌ستی ماچ ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا ده‌ستی ئافره‌ته‌كه ماچ ده‌كاته‌وه.
ئه‌دیل ته‌نها ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی موسڵمانی باڵاپۆشدا نه‌كرد، به‌ڵكو له گۆرانی گووتن وه‌ستا و ده‌ستی "سه‌میره"ی ماچكرد.
سه‌میره ده‌ڵێت" ده‌گریام و ده‌مویست ئه‌دیل له باوه‌ش بگرم، به‌ڵام سه‌رسامیكردم كاتێك ده‌ستی ماچكردم و گووتی" مه‌گری خۆشه‌ویسته‌كه‌م".
ئه‌دیل له ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئوسترالیادا ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردووه، نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له‌و ئاهه‌نگه بوون، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه‌وتووه‌ته پێش هونه‌رمه‌ند "تایلۆر سویفت" كه له ساڵی 2015 دا نزیكه‌ی 78 هه‌زار كه‌س هاتبوونه ئاهه‌نگه‌كه‌ی.
ڤیدیۆكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌دیل به روونی ده‌بینرێت كاتێك ده‌چێت له ناو هه‌زاران كه‌سدا، ده‌ستی سه‌میره ماچ ده‌كات، چونكه سه‌میره بۆ ئه‌و گریاوه و سه‌ره‌تا ده‌ستی خانمه هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی ماچكردووه.
ئه‌دیل هونه‌رمه‌ندێكی زۆر ناسراوه، نه‌ك به ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كانی، به‌ڵكو دوا گۆرانییه‌كه‌ی له ماوه‌ی 3 مانگدا یه‌ك ملیار كه‌س ته‌ماشای كرد، ئه‌ویش گۆرانی به‌ناوبانگی " Hello" بوو.
خه‌ڵاتی زۆریشی له‌سه‌ر ئه‌و گۆرانییه و هونه‌ره‌كه‌ی پێبه‌خشراوه.