ڤیدیۆ كلیپی وەرە جانێ 21 ملیۆن بینەری تێپەڕاند

"ھەوڵدەدەم خزمەتی زیاتری منداڵانی كورد بكەم"
kurdistan24.net

K24 - دھۆك

گۆرانیبێژی منداڵان، روكەن كە لە چەند ساڵی رابردوو ژمارەیەك گۆرانی كلیپ كردووە، یەكێك لە كلیپەكانی زیاتر لە 21 ملیۆن كەس لە تۆڕی كۆمەڵایه‌تی یوتبوب تەماشایان كردوە و بەمەش وەك پڕ بینەرترین كلیپی منداڵان سەیردەكرێت لە ھەر چوار پارچەی كوردستان.

ئەو گۆرانیەی كە بووەتە پڕ بینەرترین گۆرانی منداڵانی كوردستان بەناوی "وەر وەر جانێ" وەرە جانێیە كە لەلایەن گۆرانیبێژی منداڵان روكەن فەرھاد گوتراوە.

پێشتریش روكەن چەند گۆرانیەكی لە كەناڵەكانی تایبەت بە منداڵان بڵاوكردووەتەوە كە بینەری زۆریان ھەبووە، یەكێك لەو گۆرانیانەش "قەد قەد مریشكێ"یە.

روكەن فەرھاد، بە كوردستان24 گوت: "تا ئێستا 20 كلیپم تۆماركردووە و دوو گۆرانی تایبەت بە خۆشم ھەیە، ھەوڵدەدەم خزمەتی زیاتری منداڵانی كورد بكەم، چونكە كاری من دڵخۆشكردنی منداڵانە".

ھ.م