كفرى "قه‌تار و خاوكه‌ر و ئای ئای" كۆده‌كاته‌وه‌

"ئه‌گه‌ر نه‌زانی مه‌قامه‌كانی قه‌تار و ئای ئای چییه‌، كه‌ركووكی و گه‌رمیانی نیت"

K24 - كفری:

لە شارۆچكەی كفری چوارەمین فێستیڤاڵی مەقام بەڕێوەچوو، كە تێیدا 9 گرووپ و 60 ژەنیار لە عێراق و ھەرێمی كوردستان بەشداریان تێداكردووە، دەسپێكی فێستیڤاڵەكەش بە مەقامی قەتار و خاوكەر دەستی پێكرد كە یەكێكە لە مەقامە رەسەنەكانی كورد لە ناوچەی گەرمیان و كەركووك دەوترێتەوە.

بە مەقامی قەتار و خاوکەر چوارەمین فێستیڤاڵی مەقام لە كفری بەڕێوەدەچێت. لە فێستیڤاڵەكە لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان ھونەرمەندان بەشداریان تێداكردووە و گرووپە ھونەرییەكان بەرھەمە ھونەرییەكانیان پێشكەش بە ئامادەبووان دەكەن.

به‌شداربووانی فێستیڤاڵه‌كه‌ بە گرنگی دەزانن فێستیڤاڵی ھونەر و كولتووری كوردی زیاتر پەرەی پێبدرێت و لەو رێگەیەوە ئارەزوومەندانی مەقام و ھونەری فۆلكۆری ئاشنای ھۆڵەكان بكەنەوە. چونكە پێیان وایە مەقام گرنگییەكی تایبەت بەخۆیی ھەیە و لە ئەدەبیاتی كوردی پێگەیەكی گرنگی ھەیە.

لە فێستیڤاڵی مەقام لە كفری، 9 گرووپی مەقامبێژی و 60 ژەنیار لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان بەشداریان كردووە و فێستیڤاڵەكەش ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.