هونەرمەند و ئەندازیارێکی کورد خەڵاتێکی هونەری لە بەریتانیا بردەوە
K24 – بەریتانیا:
ئه‌مڕۆ شەممە 16/03/2019، تابلۆی ئه‌ندازیارێكی كورد، له به‌ریتانیا و له نێو رکابەری 40 وڵات‌دا، خه‌ڵاتی زیوینی باشترین تابلۆی ساڵی پێده‌درێت.
ريكخراوى (Red line artwork)، كه بنكه‌كه‌ی له به‌ریتانیایه، ساڵانه ئه‌و هونه‌رمه‌نده خه‌ڵاتده‌كات، كه تابلۆكه‌ی گوزارشت له با‌به‌تێكی سه رنجڕاكيشى نێوده‌وڵه‌تى بكات، كه جێگه‌ى باس بێت لەلايه ن نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
خه‌ڵاتی ساڵی 2019ی ئەو رێکخراوە، ئه‌مڕۆ 16/03/2016 ده‌درێت به پرۆفیسۆری ئه‌ندازیار ئازاد شێخانی، كه تابلۆكه‌ی كێشاوه و وه‌ك له خوێندنه‌وه‌ی پێدانی خه‌ڵاته‌كه‌دا هاتووه، وەکو كوردێكى هه‌ڵاتوو له دەست شەڕ و نه‌هامه‌تی و ر‌وودانی شه‌ڕی دژی داعشدا توانیویه‌تی گوزارشت له ئازارى مليۆنه‌ها خەڵك بكات له جيهاندا، كه جگه له ديارده‌ى شه‌ڕ، بەهۆی بەرزبوونه‌وه‌ى پلەى گه رمى و گۆڕینی كه شووهه‌وا ناچاربوونه وڵاته‌كه‌يان به جێهيڵن و روو له روژئاوا بكەن.
له بڕیاری هه‌ڵبژاردنی ناوبراودا هاتووه، ئازاد وه‌كو كوردێك تابلۆى كه‌شتییه‌كی بە رەنگی جياواز كێشاوه، وەك چارەسه‌ريیه‌ك بۆ ئه‌و كێشه نێوده‌وڵه‌تییه هه‌نوكه‌ییانه.
له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی 40 وڵات‌دا، خه‌ڵاتی زیوین ده‌به‌خشرێته ئازاد شێخانی وه‌ك کێشەری باشترین تابلۆی ساڵی 2019.
پرۆفیسۆری ئه‌ندازیار، ئازاد شێخانی، له دايكبووى شارى كەر‌كووکە وخوێندنى به‌كالۆريوس و دكتۆراى له زانكۆی ڤینیستا - ئيتاڵيا تەواو كردووه، توێژه‌ر بووه له زانكۆی ڤينيسيا، له دواى گەڕانەوەی بۆ وڵات بەشى ئه‌ندازيارى پلانسازى شار له كولێژى تەكنيكى سلێمانی دامه‌زراندووه و بۆ ماوه ى 7 ساڵ راگرى ئه‌و كۆلێژه بووه.
ئێستا، ئازاد شێخانی سه‌رۆكی بەشى ئه‌ندازيارى بیناسازییه له زانكۆی تيشك له هەولێر و خاوەنى چه‌ندین توێژينەوەيه به زمانى ئيتاڵى و ئینگليزی.
چەند پێشانگايه‌كى هونه‌رى له ئيتاڵيا و به‌ریتانیا كردووەتەوە، دواین پێشانگاشی، ساڵی پاربوو له‌شاری ڤینیسیا.
ئامادەکردن: سامان سابوونچی
H.J