خه‌ڵكی گوندی "كوردی" له هیندستان ساڵی یه‌ك جار گونده‌كه‌یان ده‌بینن
K24 – هه‌ولێر:
له ویلایه‌ی "گوا"ی هیندستان ساڵی یه‌كجار گوندێك به ناوی "كوردی" به هۆی داكشانی ئاوی یه‌كێك له به‌نداوه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت و ته‌مه‌نی 3 سه‌ده‌یه.
گونده‌كه ده‌كه‌وێته نێوان دوو شاخی ناوچه‌ی "گاتیس"ی خۆرئاوای هیندستان و یه‌كێك له گونده ئاوه‌دانه‌كانی ویلایه‌تی "گوا" ئه‌و وڵاته بووه، به‌ڵام لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕیاریاندا به‌نداوێك له‌سه‌ر رووباری ناوچه‌كه درووست بكه‌ن. به‌و هۆیه‌وه 600 خێزانی گونده‌كه‌یان راگواست.
له 1986دا ئاوی به‌نداوه‌كه گونده‌كه‌ی داپۆشی. له وه‌رزی داكشانی ئاودا، ساڵانه یه‌ك مانگ گونده‌كه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه.
ساڵانه دانیشتوانی دێرینی گونده‌كه له كاتی دهركهوتیندا دێن بۆ سه‌ردانی شوێنه‌واری خانووه‌كانیان و بیره‌وه‌رییه‌كانیان زیندوو ده‌كه‌نه‌وه.