بە وێنە و ڤیدیۆ... ببینە داعش چی بە شوێنەوارەکانی تەدمور کردووە
K24-هەولێر
گرتەیەکی ڤیدیۆیی و چەند وێنەیەکی شاری دێڕینی تەدمور لە سووریا بڵاوکرایەوە کە دوو رۆژە سوپای حکوومەتی سووریا لە بندەستی داعشی دەرکرد، لە وێنەکان و گرتە ڤیدیۆییەکەدا ئاشکرا دەبێ داعش چی بەو شارە دێڕینە کردووە کە لە لیستی شوێنەوارە مێژوویەکانی جیهاندا تۆمار کراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە شاری تەدمور کە تەمەنی چەند هەزار ساڵێک دەبێ و کەوتووەتە پارێزگای حیمس لە بیابانی سووریا (215 کم باکووری رۆژهەڵاتی شاری دیمەشق)، لە مانگی پێنجی ساڵی 2015 کەوتە بندەستی داعش و لەو کاتەوە تا ئێستا چەند دیمەنێکی رووخاندنی شوێنەوارەکانی شارەکە لە لایەن داعشەوە بڵاوکراوەتەوە، بەڵام ئەم گرتە ڤیدیۆییە یەکەم بەڵگە لەسەر شێواندن و رووخاندنی شارە دێڕینەکە لە سەر دەستی داعش، کە لە لایەن داعشەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
ئا: ئا ، ف