فێستیڤاڵی دەف سنە دەخاتە سەر لەرەی زیکر و گۆرانی

لە پایتەختی دەفی جیهان نۆیەمین فێستیڤاڵی دەفژەنین دەستیپێکرد

K24 – هه‌ولێر:

نۆیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی دەف لە سنە دەستی بەکارەکانی کرد، لە رێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکەدا سەدان کەس لەسەر شەقام لەژێر بارانێکی بەلێزمەدا دەفیان ژەنی.

ئەوان دەڵێن، هەر ئەو کەرنەڤاڵە جەماوەرییەی دەفژەنان وایکردووە، یۆنسكۆ بەفەرمی شاری سنەی وەكو پایتەختی دەفی جیھان بناسێنێت.

دەفژەنین لای دەفژەنەکانی سنە، ھەم تێكەڵ بە میوزیكی كوردی بووە، ھەمیش وەكو ئامێرێكی ئایینی بۆ زیكرو نزا بەكاری دەهێنرێت، ئەمجارەیان ئەگەرچی بارانێكی بەخوریش دەباری، بەڵام ئەو سەدان دەفژەنە ھەر بەردەوام بوون.

H.J