یادی ھێدی شاعیر دەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
به مه‌به‌ستى رێزگرتن له تێكۆشان و قوربانیدانی شاعيرى كۆچكردوو، مامۆستا هێدى مەراسیمێك لە شاری ھەولێر به‌ڕێوه‌چوو.
ھێدی جگە لەوەی لە بواری ئەدەبیەوە خزمەتێكی بەرچاوی بە گەلەكەی كردووە، لە ھەمانكاتدا یەكێك بوو لەو كەسایەتییە كوردپەروەرانەی ھەوڵیداوە لە ھەموو قۆناغەكانی ژیانیدا لەگەڵ گەلەكەی بێت بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی كورد.
خالید حیسامی ناسراو بە هێدى ساڵى 1927 له ناوچه‌ى موكريانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دايكبووه و يه‌كێك بووه له هه‌ڤاڵه دێرينه‌كانى بارزانى نه‌مر و به‌شدارى له كۆمارى كوردستان له مهاباد و شۆڕشى ئه‌يلوولدا كردووه و ژيانى له هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌ر بردووه و دواجار له 29 رەزبه‌رى 2016 بۆ هه‌ميشه بارگه‌ى كاروانى خه‌ياڵه‌كه‌ى پێچايه‌وه و كۆچى دواييكرد.