فیلمی پێشمه‌رگه ده‌بێته یه‌كه‌می فێستیڤاڵی فیلمی به‌یرووت
K24 - هه‌ولێر:
فیلمێكی دۆكیومێنتاری له باره‌ی شه‌ڕی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش، له 18ه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی به‌یرووت، خه‌ڵاتی باشترین دۆكیومێنتاری وه‌رگرت.
لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی فێستیڤاڵه‌كه، خه‌ڵاتی باشترین دۆكیومێنتاری به فیلمی "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌رگ" به‌خشی، كه له ده‌رهێنانی سه‌روه‌ر عه‌بدوڵڵایه.
فیلمه‌كه باس له‌و پێشمه‌رگانه ده‌كات، كه ئه‌ركیان هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینی چێنراو و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كانی داعشه، كه به چڕی له ناوچه‌كانی خۆیان چاندوویانه.
ئه‌ندامانی لێژنه راده‌گه‌یه‌نن، چیرۆكی فیلمه‌كه باسیكی گرنگه و تێیدا پێشمه‌رگه‌كان به به‌خشینی ژیانی خۆیان، گیانی خه‌ڵكی ده‌پارێزن.
سه‌روه‌ر عه‌بدوڵڵا له باره‌ی ده‌رهێنانی فیلمه‌كه ده‌ڵێت: "فیلمه‌كه له كاتێكدا سه‌ختدا وێنه‌گیراوه كه كاتی شه‌ڕی داعش بوو، زۆربه‌ی كاتیش له مه‌رگ نزیك بووین".