نەزمی کیریک بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک دەبێت

ئەکتەر و فیلمسازێکی ناوداری کوردە لە تورکیا

K24 – هه‌ولێر:

ئەکتەری ناوداری کورد نەزمی کیریک وەک میوانێکی تایبەت بەشداریی لە حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک بەشدار دەبێت.

کیریک ئەکتەر و بەڕێوەبەری بەرهەمی چەندین فیلمە و بۆ وەرگرتنی چەند خەڵاتێکی هونەری لە فێستیڤاڵی فیلمی کان لە فەرەنسا، کاندید کراوە.

لە سینەمای تورکیا، نەزمی کیریک ناوێکی دیارە و وەک میوانێکی تایبەت، بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک دەکات.

بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک، لە 9 تا 16ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بە بەشداریی دەیان فیلمی ناوخۆ و بیانی بەڕێوەدەچێت.

‌H.J