تاكه یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
له گه‌ڕی بیسته‌می خولی نایابی كوردستان، یانه‌ی ئاكرێ له‌سه‌ر یاریگه‌ی شێخان میوانداریی ده‌ربه‌ندیخانی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
یانه‌ی ئاكرێ له كه‌شوهه‌وایه‌كی سارد و ناله‌باردا رووبه‌ڕووی ده‌ربه‌ندیخان بووه‌وه، ئاكرێ له گێمی یه‌كه‌م ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن كرد.
دواتر له گێمی دووه‌م پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، له خوله‌كی 93 ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به خراپ به‌سه‌ر یانه‌ی ئاكرێ شكایه‌وه و هه‌نگاوێكی دیكه له دابه‌زین بۆ خولی پله‌یه‌كی نزیك بووه‌وه، به‌وپێیه‌ی ئاكرێ به 12 خاڵ له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
له به‌رامبه‌ردا ده‌ربه‌ندیخان، تیپه پڕهانده‌ره‌كه‌ی گه‌رمیان له رێگایه‌كی دووره‌وه به‌هیوای 3 خاڵی یارییه‌كه گه‌شتی بادینانی كردبوو، به‌ڵام به‌تاكه خاڵێك گه‌ڕایه‌وه.
شینپۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند به كۆكردنه‌وه‌ی 29 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی جێگیر بوون.