مووچه‌ى سێ مانگى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته چه‌كى بانكيى
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌ك له وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به كوردستان24ى راگه‌ياند، مووچه‌ى سێ مانگى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته چه‌ك و له داهاتوودا بۆ فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌كرێت.
فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشينانى سه‌ربازى و مه‌ده‌نى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌ى سێ مانگى ئه‌مساڵيان وه‌رنه‌گرتووه، له كاتێكدا ساڵ به‌ره‌و كۆتايى ده‌ڕوات.
به گوێره‌ى خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه، كه له لايه‌ن وه‌زاره‌تى داراييه‌وه مانگانه راده‌گه‌يه‌ندرێت، له هه‌فته‌ى داهاتوودا كۆتايى به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى (9) ئه‌يلوولى ئه‌مساڵ ده‌هێنرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارايى روونيكرده‌وه، مووچه‌ى ئه‌م سێ مانگه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشينان ده‌كرێته چه‌ك و به بێ پاشه‌كه‌وت كۆى گشتيى مووچه‌ى هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك تۆمار ده‌كرێت و وه‌ك چه‌كى بانكيى ده‌درێته فه‌رمانبه‌ران.
گوتيشى: له داهاتوودا به گوێره‌ى تواناى دارايى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گه‌نجينه پاره‌ى ئه‌و چه‌كه بانكييانه خه‌رج ده‌كات.
له هه‌رێمى كوردستان به هۆى قه‌يرانى داراييه‌وه، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بڕێك له مووچه‌كه‌يان گل ده‌درێته‌وه و حكومه‌ت كۆى گشتيى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خه‌رج ناكات.
تا ئێستا حكومه‌ت هيچ روونكردنه‌وه‌يه‌كى له‌باره‌ى واده‌ى پێدانه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌يه به فه‌رمانبه‌ران نه‌داوه و فه‌رمانبه‌ران نازانن كه‌ى ئه‌و پاره‌يه وه‌رده‌گرنه‌وه كه له لاى حكومه‌ت كه‌ڵه‌كه بووه.
له نوێترين پێشهاتيشدا وه‌زاره‌تى دارايى داواى له وه‌زاره‌ته‌كان كردووه خشته‌ى مووچه‌ى سێ مانگى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌ران به‌سه‌ر يه‌كه‌وه ئاماده بكه‌ن.