هه‌ردى سه‌لامى گۆرانییه‌كی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ردى سه‌لامى, ده‌رهێنه‌ر و گۆرانیبێژ، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی گۆرانییه‌كی نوێیه و به‌شێكی كه‌میشی له گۆرانییه‌كه نوێیه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هه‌ردی له ئینستگرامەکەی خۆی به‌شێكى كورتى له گۆرانییه نوێیه‌كه‌ى ته‌نیا به‌شێوه‌ى ده‌نگ بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، له داهاتوویه‌كى نزیكدا، ته‌واوی گۆرانییه‌كه‌ی بڵاوبكاته‌وه، كه به‌ناوی "دانه به دانه" یه.
ئه‌و گۆرانیبێژه پێشتر وەك دەرھێنەری فیلم و ڤیدیۆ گۆرانی کاری کردووە، چەند ساڵێکیشە دەستی بە بڵاوکردنەوەی گۆرانی کردووە، خاوەنی ئەلبوومێکی گۆرانی و چەند ڤیدیۆ گۆرانییەکە.