به‌ ڤیدیۆ.. به‌هۆی كاره‌ قێزه‌ونه‌كه‌ی بۆ 7 یاری سڕ كرا

كاپتنی یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت سزایه‌كی قورسی به‌سه‌ردا سه‌پا

داڤید ئابراهام کاپتنی یانەی ئێنتراخت فرانکفۆرت بە فەرمی بۆ حەوت یاری له‌ بۆندزلیگا سڕ کرا.

دوای ئەوەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر فرایبۆرگ، داڤید ئابراهام کاپتنی ئێنتراخت فرانکفۆرت بە ئەنقەست خۆی بە کریستیان ستریچ راهێنەری یانەی بەرامبەردادا و لە ئەنجامدا بووە هۆی نانەوەی ئاژاوەیەکی گەورە و دەرکردنی بە کارتی سوور لە یارییەکە.

 فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەڵمانیا بریاریدا کە ئەم یاریزانە بۆ حەوت یاری داهاتووی یانەکەی سڕ بکات و هەروەها بە بڕی 25 هەزار یۆرۆش پێ بژاردن سزا درا.

ئابراهام بەم شێوەیە تاوەکو دەست پێکی قۆناخی دووەمی بۆندزلیگا ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی بکاتەوە.

داڤید ئه‌براهامی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له‌ هاوینی 2015 له‌ یانه‌ی هۆفینهایم روویكرده‌ ئینتراخت، ئه‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له‌ كۆی 16 یاری، 2 گۆڵ و 2 ئاسیستی هه‌یه‌.