توێژەرێکی کۆمەڵایەتی لە شەوی بەراتدا خەڵاتەکەی جیاوازە
K24 – هه‌ولێر:
توێژەرێکی کۆمەڵایەتی لە شاری سلێمانی لە شەوی بەراتدا بە 400 گۆڤار پێشوازی لە منداڵان دەکات و 167یان دەبەخشێت.
ئازاد جەلال توێژەری كۆمەڵایەتی و سەرنووسەری گۆڤاری خود و بەڕێوەبەری رێکخراوی ماڵ بۆ راوێژی کۆمەڵایەتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: "وه‌ك هه‌موو بهراتهكانی تر دوای نوێژی مه‌غریب چوومه‌وه به‌رده‌رگا و به خۆم و 400 گۆڤاری مناڵان و دوو پاكه‌ت نوقڵەوە، دانیشتم بۆ پێشوازی ئه‌و مه‌خلوقانه‌ی كه هیچ موجامه‌له نازانن".
ئازاد جەلال کە 10 ساڵە گۆڤار و نووقڵ لە شەوی بەراتدا دەبەخشێت نووسیویەتی، شەوی بەرات هەلێکە بۆ ئەوەی منداڵان فێری بەخشندەیی بکرێن و " گونجاوه بۆ گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی مناڵ و دروستبوونی خۆشه‌ویستی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تیایدایه".
ئەو توێژەرە کۆمەڵایەتییە هانی دایک و باوکان دەدات منداڵان لەو بۆنە گرنگە بێبەش نەکەن و ئەوەش ناشارێتەوە کە شەوانی بەرات دەیخەنەوە یادی منداڵی: "من حه‌ز ئه‌كه‌م شه‌وانی به‌رات بڕۆمه‌وه نێو ئه‌و كۆڵانانه‌ی جارانم تا بۆ زه‌بزه‌به‌ی ده‌نگم بگه‌ڕێم و له‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌م وت: بهراتیكه تۆزێك بوه‌ستم".
شەوی 15ی شەعبان – نیسانی هەموو ساڵێک شەوی بەراتە کە تیایدا منداڵان کۆدەبنەوە و گەڕەک و ماڵەکان بەسەر دەکەنەوە، خاوەن ماڵیش بە شیرینی جیاواز خەڵاتیان دەکات.
H.J