ھەڵوێست دەچێتە ناو پەیكەری دڵ

پێنج گۆرانی بڵاونەکراوەی زیاد ئەسعەد پێشکەشدەکات

K24- هه‌ولێر:

هەڵوێست لە نوێترین بەرهەمیدا بەشداری فلیمێک دەکات کە شوان عەتوف دەرهێنەرەکەیەتی و نزار سەلامیش رۆڵگێڕی یەکەمی فیلمەکەیە.

لە لێدوانێکی تایبەتی بۆ کوردستان24، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، هەڵوێست رایگەیاند، کارەکتەرێکی لە فیلمی "پەیکەری دڵ" پێدراوە کە لە کەسایەتی خۆی نزیکە  و فیلمەکەش رۆمانسی و کۆمەڵایەتییە.

دەشڵێت: " پێنج تا شەش گۆرانی بڵاونەکراوەی مامۆستا زیاد ئەسعەد لەو فیلمەدا بە دەنگی من پێشکەش دەکرێت".

جیا لەم گۆرانیبێژە، چەند کەسایەتییەکی دیکە لەم فیلمەدا بەشدارن کە تاکو ئێستا لە هیچ فیلمێکی دیکەی کوردیدا بەشداریان نەکردووە.

H.J