تواناکانی پیانیستێکی نابینای کورد لە تورکیا دەنگ دەداتەوە
K24 – ههولێر:
باگەر چاڵشجی تەمەن حەوت ساڵان، یەکێکە لە بچووکترین پیانستەکانی تورکیا و سەرەڕای بێ بەش بوونی لە هەستی بینین، کەچی دەنگێکی ناوازەی هەیە و ئاوێتەیەکی جوان لەگەڵ ئاوازەکان دروست کردووە.
چاڵشجی خەڵکی مووشی باکووری کوردستانە و لە گوندەکەیدا کۆنسێرتێکی بچووکی رێکخست و دوای دەنگدانەوەی چیرۆکەکە، لەلایەن گەورە پیانێستێکی تورکیاوە بانگهێشتی ئیستانبوڵ کرا.
ئەو پیانستە کوردە نابینایە دەڵێت، بە ژەنینی پیانۆ زۆر دڵخۆش دەبم و دەمەوێت رۆژێک منداڵانی دیکەش فێری ئامێری پیانۆ بکەم.
باوکی باگەر بە کوردستان24 دەڵێت، لێم پرسی کە ئایا ئەو دەیەوێت رۆژێک وەک بێتهۆوڤن و مۆزارت ناوداربێت، لە وەڵامدا باگەر وتویەتی: "من دەمەوێت ببم بە باگەر نەک بێتهۆوڤن و مۆزارت".
H.J