تەرمی ھونەرمەند سەردار ئەحمەد لە كۆیە بە خاك دەسپێردرێت

بەھۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد

K24 - كۆیە

شەوی رابردوو ھونەرمەندی ناسراوی كورد سەردار ئەحمەد، ناسراو بە (باب سەردار) كۆچی دوایی كرد و ئەمڕۆ تەرمەكەی لە گۆڕستانی كەكۆن لە كۆیە بە خاك دەسپێردرێت.

سەفین عەبدولرەزاق، بەڕێوبەری تیپی باواجی کۆیە بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ تەرمی مامۆستا سەردار لە كۆیە بەخاك دەسپێرین، پێش بردنی بۆ گۆڕستان تەرمەكەی بە بەردەم تیپی باواجی كۆیە دا دەبەین و لەوێ ماڵئاوای لێدەكەین، پێش ناشتنی وتاری بنەماڵەكەیان و تیپی باواجی كۆیە پێشكەش دەكرێن".

گوتیشی: "یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی مامۆستا سەردار ئەوەبوو كە كاریگەری میوزیكی بیانی بەسەرەوە نەبوو ھەر میوزیكێكی دەیژەنی تەواو كوردی بوو. جگە لەوەش زۆربەی ھونەرمەندە دیارەكان قوتابی مامۆستا سەردار بوونە".

هونەرمەند سەردار ئەحمەد یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە شەوی رابردوو 17/3/2019 بەھۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

مامۆستا سەردار، لە ساڵی 1945 لە شاری کۆیە لەدایکبووە، لە ساڵی 1957 ھونەرمەند باکووری هەڵیدەبژێرێت و دەبێتە بە یەکێک لە ژەنیارەکانی قوتابخانەی کۆیەی کوڕان، بۆ یەكەمجاریش لە 1958 وەک كارەكتەرێكی لێهاتووی تیپی باواجی هاتووەتە سەر تەختەی شانۆ و ساڵی 1962 چووەتە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغدا.

ھونەرمەند سەردار ئەحمەد، ئاوازی بۆ زۆر لە بەرھەمی ھونەرمەندانی كورد داناوە و خاوەن چەندین پارچە مۆسیقای خۆچەتی، یەکێك لە بەناوبانگترینیان پارچە موسیقای "زۆزانە". ئەو ھونەرمەندە رۆڵی بەرچاوی ھەبووە لە تیپی مۆسیقای باواجی كۆیە، تادوا سات  هاوکار و پاڵپشتی تیپەکە بووە لە تەك ئەوەشدا 30 وەك مامۆستا خزمەتی بە  بواری پەروەردە و فێركردن كردووە.

ھ،م