ئەیوب عەلی بە "نامەكانت" پێشوازی لە ساڵی نوێ دەكات

لە یەكەم رۆژی ساڵی نوێ نوێترین گۆرانی بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

ھونەرمەندی ئەیوب عەلی ئاشكرای كرد، لە یەكەم رۆژی ساڵی نوێ، نوێترین بەرھەمی بەناوی "نامەكانت" بڵاودەكاتەوە.

لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەیوب عەلی بەشێك لە ڤیدیۆكلیپی گۆرانیە نوێیەكەی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە لە یەكەم رۆژی ساڵی نوێ ئەو گۆرانیە بڵاودەكاتەوە.

ئەیوب عەلی، یەكێكە لە ھونەرمەندە ناسراوەكانی كوردستان، لە ماوەی رابردوودا چەندین بەرھەمی گۆرانی بڵاوكردووەتەوە.