حه‌وته‌م فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك كۆتایی به كاره‌كانی هێنا
K24 – هه‌ولێر:
له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، حه‌وته‌م فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی دهۆك كۆتایی به كاره‌كانی هێنا و خه‌ڵات به‌سه‌ر براوه‌كانی فێستیڤاڵدا دابه‌ش كرا.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک بە هاوبەشیی میدیایی کوردستان24 به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا ده‌یان ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ند و سینه‌ماكاری كورد و بیانی به‌شداریان تێدا كرد.
فێستیڤاڵەکە ماوەی 8 رۆژی خایاند و له 9ی ئه‌یلووله‌وه تا ئه‌مڕۆ 16ی ئه‌یلوول به‌رده‌وام بوو.
زیاتر لە 120 هونەرمەند لە هەر چوار پارچەی کوردستان و ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی بەشداریان له فێستیڤاڵه‌كه كردبوو.
به‌رهه‌مه سینه‌ماییه‌كان له 74 وڵاتی جیهانه‌وه به‌شدار بوون و 112 فیلم نمایش كران. له‌و ژماره‌یه 50یان فیلمی كوردییه. 55 فیلم پێشبڕکێ بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکان دەکەن.