فۆتۆ ستۆری.. جووتيارانى ده‌ربه‌ندیخان سه‌رقاڵی مه‌ره‌زه‌كردنن
K24 - ده‌ربه‌ندیخان:
کۆمەڵێك گەنج لەدەربەندیخان، دەچنەوە سەر زەوی و زاری گوندەکەی خۆیان و باشترین جۆرەکانی برنج ده‌چێنن.
وەرزی مه‌ره‌زه‌كردنی برنج لە دۆڵی (دەرەدۆین)ی نزیك لە دەربەندیخان بەردەوامە و بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەکی زۆر لە جووتیارانی گوندەکانی (دەرەدۆین و بانی خێڵان و پساکان) بەهۆی خاوەندارێتی چەندین دۆنم لەزەوی گوندەکانیان و بەپشتبەستن بەسەرچاوەیەکی باشی ئاو، بڕیاریان داوە ئەمساڵ بڕێکی زیاتر لەساڵانی رابردوو برنجی کوردی، وەك بەرهەمێکی خۆماڵی بخەنە بازاڕەکانەوە.
ساڵانە جووتیاران لەسەرەتای مانگی حوزەیرانەوە دەست دەکەن بە شیکردنەوەی زەویيەکانیان و دواتر لێدانی گۆل، بەمەبەستی مه‌ره‌زه‌كردنی باشترین جۆرەکانی چەڵتووك.
ئامادەکردن و فۆتۆ: کاروان یارە - کوردستان 24