بۆ یەكەمجار ئۆركێسترای سیمفۆنی سانفرانسیسكۆ لە كالیفۆرنیا موزیكی كوردی دەژەنێت
K24 – ههولێر:
ئاوازدانەر و پیانۆژەنی كورد، نەورۆز تەنیا، بانگهێشت دەكرێت بۆ ئۆركێسترای سیمفۆنی سانفرانسیسكۆ لە كالیفۆرنیا و یەكێك لە كارەكانی دەژەنرێت.
نەورۆز تەنیا بەکوردستان24ی راگەیاند، وەك یەكەم ھونەرمەندی كورد ناوی لە نێو گەورەترین ئاوازدانەرەكانی مێژووی موزیك دانراوە، یەكەمجاریشە ھونەرمەندێكی كورد ناوی لە پرۆگرامێكی ئۆركێسترایەکی بەناوبانگ دادەنرێت و بەرهەمەی دەژەنرێت.
لە نمایشەكەدا موزیکی چایكۆفسكی، بیتھۆڤن و رۆسینی و چەند دانەرێكی دیكەی جیھانی دەژەنرێن و ژمارەیەكی زۆری ھونەرمەند و كەسایەتی ناودار ئامادەدەبن، ئەمەش بۆ ئەوەیە، بە ھەموو نەتەوەكان بگوترێت كە موزیكی كلاسیك بۆ ھەمووانە و دەكرێت منداڵان و گەورەكان پێكەوە گوێی لێبگرن.
كۆنسێرتەكان رۆژانی 25-28ی مانگی 2ی 2020 لە سانفرانسیسكۆ لە كالیفۆرنیا پێشكەش دەكرێن.
سیمفۆنی سانفرانسیسکۆ لە ساڵی 1911 دروست کراوە خاوەن چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتییە لە بواری میوزیک و چەندین میوزیسیانی جیهانی پێگەیاندووە.
H.J