بەهۆی بەرزی باڵای لە هۆتێل جێی ناکەنەوە

شێرخانی ئەفغانی بەرزی باڵای بۆی دەبێتە کێشە

K24 – هه‌ولێر:

پیاوێکی ئەفغانی درێژی باڵای 240 سانتیمەترە، بۆ تەماشاکردنی یاری کریکێت دەچێتە هیندستان، بەڵام بەهۆی زۆری سەردانکەر، هۆتێلەکەی رەتی دەکاتەوە پێشوازیی لێ بکات.

شێر خان لەگەڵ گەشتنی بۆ هۆتێل خەڵکێکی زۆر لێی کۆدەبنەوە و دەیانەوێت وێنەی لەگەڵ بگرن، بەمەش هۆتێلەکەی داوای لێ دەکەن، ژوورەکەی چۆڵ بکات.

پاشان، شێر خان دەچێتە بنکەی پۆلیس و سکاڵا تۆمار دەکات، لەوێش پۆلیسەکان دەست دەکەن بە وێنە گرتن لەگەڵی.

دوای دۆڕانی یانە ئەفغانییەکەی، شێر خانی ئەفغانی دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی و کۆتایی بە گەشتەکەی دەهێنێت.

باڵا بەرزترین مرۆڤ بە ناوی کۆسێن خەڵکی تورکیایە کە درێژی باڵای 252 سانتیمەترە و جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ شێرخان نییە.

 The daily Mail