زارا نوێترین گۆرانی خۆی بە زمانی کوردی بڵاودەکاتەوە
K24 – مۆسکۆ:
خانمە ھونەرمەندی کوردی رووسیا "زارا پاشای مەحۆی" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی گۆرانی بەناوی "دایک" بڵاوکردەوە.
زارا پاشا مه‌حۆی، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده هه‌ره نێوداره‌كانی رووسیا و جیهان، كه خاوه‌نی زیاتر لە 10 ئه‌لبومی دانسقه و سه‌دان كۆنسێرته.
زارا به زیاتر له 10 زمان گۆرانی ده‌چڕێت، هه‌وادارێكی زۆری لەسەرانسەری جیھاندا هه‌یه، گۆرانییەکانیشی لە سایتی یوتیوب ملیۆنەها بینەری هەیە.
ئه‌و له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ و كۆنسێرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، هیچ جارێ نه‌ژادی خۆی له‌بیر نه‌كات و به‌شانازیه‌وه ده‌ڵێ كوردم.
زارا به‌هۆی كاری خێرخوازی و مرۆڤدۆستی له کانوونی یەکەمی ساڵی 2016، له لایه‌ن رێكخراوی یونێسكۆ وه‌ك باڵوێزی ئاشتی ناسێندرا، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ی كه پێشكه‌ش به هونه‌ری كردووه، له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا له كۆشكی كرێملن له‌لایه‌ن ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی رووسیا نازناو و خه‌ڵاتی هونه‌رمه‌ندی ئه‌مه‌كداری رووسیای فیدراڵی پێ به‌خشرا.
زارا خۆشحاڵه كه كوردستان24 کە گرنگی بە بەرھەم و چالاکیەکانی دەدات و وەک یه‌كه‌م میدیای كوردیش راپۆرتی لەسەر ئامادەکردووە و بەشێک لە کاروچالاکییە هونەرییەکانی بڵاوکردووەتەوە.
H.J