سبه‌ی مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی 28ی مانگ دابه‌شكردنی مووچه ده‌ست پێده‌كاته‌وه و مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه و په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، رۆژی سێ شه‌ممه، 28ی مانگ، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابه‌ش ده‌كرێت، رۆژی 29 مانگیش یەکەی حەفتا و هەشتا.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، رۆژی 30 مانگ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 27ی ئایاری 2019، رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌ر له جه‌ژنی ره‌مه‌زان، له داهاتی ناوخۆ و نه‌وت، مووچه‌یه‌كی دیكه دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ئ. م